یاساکانی ناو ئاپەکەمان
تکایە ئەم یاسایانە پێویستە پەیڕەو بکرێ
شۆفێری خۆشەویست تکایە پابەندی تەواوت بەیاساکان هەبێ
١
بەڵگەنامە و ناسنامە
- ڕاستی زانیارییەکان: شۆفێر بەرپرسیارە لە ڕاستی و دروستی هەموو ئەو بەڵگەنامانەی پێشکەشی دەکات (مۆڵەت، ساڵانە، ناسنامە). هەر ساختەکارییەک دەبێتە هۆی سڕکردنی ئەکاونت و ڕووبەڕووبوونەوەی یاسایی.
- مۆڵەتی شۆفێری: دەبێت شۆفێر خاوەنی مۆڵەتی شۆفێریی "گشتی" کارا بێت کە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتەوە دەرچووبێت.
- پشکنینی ئەمنی: پێویستە شۆفێر هیچ جۆرە پێشینەیەکی تاوانکاری نەبێت و لارینەبوونی ئەمنی (عدم محکومیة) هەبێت.
٢
مەرجەکانی ئۆتۆمبێل
- سەلامەتی: ئۆتۆمبێلەکە دەبێت لە ڕووی تەکنیکی و میکانیکییەوە بێ کێشە بێت و هەموو مەرجەکانی توندوتۆڵی (هەزە)ی تێدا بێت.
- پاکوخاوێنی: شۆفێر پابەندە بە ڕاگرتنی پاکوخاوێنی ناوەوە و دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە بە شێوەیەکی بەردەوام.
- سیستەمی فێنککەرەوە: دەبێت ساردکەرەوە و گەرمکەرەوە (AC) بەبێ بەرامبەر بۆ سەرنشین کار بکات لە کاتی پێویستدا.
٣
ڕەفتاری پیشەیی و یاساکانی هاتووچۆ
- پابەندبوون بە یاسا: شۆفێر بەرپرسیارە لە هەر سەرپێچییەکی هاتووچۆ (تیژڕەوی، بڕینی ترافیک لایت و هتد). کۆمپانیا هیچ غەرامەیەک ناگرێتە ئەستۆ.
- پاراستنی نهێنی: پاراستنی زانیارییە شەخسییەکانی سەرنشین (ژمارە تەلەفۆن، ناونیشان) ئەرکێکی ئەخلاقی و یاساییە؛ هەر جۆرە پەیوەندییەکی دەرەوی ئەپەکە لەگەڵ سەرنشین قەدەغەیە.
- جگەرەکێشان و ماددە کحوولییەکان: جگەرەکێشان یان بەکارهێنانی هەر جۆرە ماددەیەکی بێهۆشکەر لە کاتی کاردا بە توندی قەدەغەیە.
٤
نرخ و پارەدان
- نرخی دیاریکراو: شۆفێر تەنیا پابەندە بەو نرخەی کە سیستەمی ئەپەکە دیاری کردووە. داواکردنی پارەی زیادە بە هەر ناوێکەوە سەرپێچییە.
- پشکی ئەپەکە: شۆفێر ڕەزامەندە لەسەر بڕی ئەو ڕێژەیەی (Commission) کە ئەپەکە لە هەر گەشتێک دەیبڕێت.
٥
لێبەرپرسیارێتی یاسایی
- ناوەندگیری: کۆمپانیا تەنیا "دابینکەری خزمەتگوزاری تەکنیکییە" و وەک ناوەندێک کار دەکات بۆ گەیاندنی کڕیار بە شۆفێر. کۆمپانیا بەرپرسیار نییە لە هەر زیانێکی ماددی یان گیانی کە بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆوە ڕوودەدەن.
- کێشەی شەخسی: هەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی یان شەڕ و ئاژاوە لە نێوان شۆفێر و سەرنشین، دەکەوێتە ئەستۆی لایەنەکان خۆیان و لایەنی یاسایی، نەک ئەپەکە.
٦
مافی سڕکردن
کۆمپانیا مافی تەواوی هەیە ئەکاونتی هەر شۆفێرێک سڕ (Block) بکات ئەگەر نمرەی (Rating) کەم بێتەوە، یان سکاڵای زۆری لەسەر بێت، یان پێشێلی هەر یەکێک لەم خاڵانەی سەرەوە بکات.